سۆمۆ: داخستنی گەرووی هورمز 100 ملیار دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ، هۆشداریی لەبارەی لێکەوتە ئابوورییەکانی داخستنی گەرووی هورمز دەدات و بڕی زیانە داراییەکانی عێراق ئاشکرا دەکات.

عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق- سۆمۆ ڕایگەیاند: زیانەکانی عێراق بەهۆی قەیرانی داخستنی گەرووی هورمزەوە دەگاتە نزیکەی 80 ملیار دۆلار.

دەشڵێت، ئەگەر ئەو داهاتانە هەژمار بکەین کە دەکرا لە ڕێگەی زیادکردنی هەناردەوە بەدەست بێن، ئەوا زیانەکان دەگاتە ١٠٠ ملیار دۆلار.

عەلی نزار ئاماژەی بەوەش کرد، سیناریۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی ڕاستەقینە گەورەترین مەترسییە و هۆشداری دا لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی هەر شەڕێک لە ناوچەکەدا بۆ سەر داهات و ئابووری عێراق.


AM:10:14:04/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت