لە پردێ هێرش کرایە سەر خاڵێکی حەشدی شەعبی و چەکدارێک کوژرا


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەشەو، لە ناو شارەدێی پردێ هێرشێکی چەکداری کرایە سەر خاڵێکی پشکنین و بارەگای فەوجێکی لیوای 16ی هێزەکانی حەشدی شەعبی (حەشدی تورکمانی).


بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە لە لایەن 2 کەسەوە ئەنجامدراوە کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە و دەستڕێژی گوللە لە پاسەوانانی بارەگاکە کردووە، دوای روداوەکەش هێرشبەرەکان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی بە ناوی (عەلی بەهجەت حامد) گیانی لەدەستداوە، هەروەها چەکدارێکی تریش بە ناوی (جونەید عیسمەت بەهجەت) بە سەختی بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئەو بارەگایەی هێرشەکەی کراوەتە سەر، چەکدارەکانی سەر بە حەشدی تورکمانین و فەرماندەکەیان ناوی (عەلی بەغدادی)یە.

دوای روداوەکە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک گەیشتە شوێنی مەبەست و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە. لە ئێستادا رێکارەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەرەکان بەردەوامن و ناوچەکە خراوەتە ژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنییەوە.


AM:08:13:03/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو