وەزارەتی كارەبای عێراق بۆ وێستگەنیوز: بەشێوەیەكی ڕۆژانە كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەكڕین


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاندووە هاوكاری و هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بەردەوامە بۆ پڕكردنەوەی وزەی عێراق و جێگیربوونی تۆڕی كارەبای نیشتیمانی.


ئەمڕۆ سێشممە 1ـی ئابی 2026، ئەحمەد توركی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق تایبەت بە وێستگەنیوزی وت، ڕۆژانە بەبڕی 1400 مێگاوات كارەبا لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی هەرێمی كوردستان دەكڕین.

وتيشى، بەرهەمهێنانی ئێستای كارەبای عێراق گەیشتووەتە 24 هەزار میگا وات بەڵام لەكاتی لوتكەدا بەكارهێنانی دەگاتە 60 هەزار میگا وات لەبەر ئەوە پشتمان بە كڕینی كارەبا بەستووە لە هەرێمی كوردستان بۆ پڕكردنەوەی هەندێك لە داخوازیەكان.

ئاشكراشیكرد، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمنزیكانە سەردانی سعودیا دەكات و یەكێك لە تەوەرەكانی سەردانەكەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایە لە نێوان هەردوو وڵات بە زووترین كات.


PM:08:11:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو