ده‌سته‌ی نه‌زاهه سزادانی به‌رپرسێك و په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراقی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی نه‌زانه‌ی عێراق سزادانی هه‌ریه‌ك له عه‌لی مه‌عارج بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق و تەڵال زەوبەعی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە 7 ساڵ زیندانی و زیاتر له 120 ملیار دینار پێبژاردن به‌تاوانی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی نایاسایی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی ئابی 2026 ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق، ده‌ركردنی سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر عه‌لی مه‌عارج ئه‌لبه‌هادلی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری دابه‌شكردن، به تاوانی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی نایاسایی راگه‌یاند.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌های ده‌ستكه‌وته نایاساییه‌كان و هه‌ڵاوسانی سه‌روه‌ت و سامانی تاكی سزادراو نزیكه‌ی 26.5 ملیار دینار بووه".
ده‌شڵێت: "ناوبراو پابه‌ندده‌كرێت به پێبژاردنی 53 ملیار دینار كه به‌های ده‌ستكه‌وته نایاساییه‌كانی و غه‌رامه‌یه‌كی هاوتایه".
هاوكات ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاماژه‌ی به سزادانی ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق كرد و رایگه‌یاند كه به حه‌وت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 70 ملیار دینار سزا دراوه به‌تاوانی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی نایاسایی.
PM:03:30:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت