هادی عامری: رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌دا روونادات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح شه‌قامی عێراق دڵنیا ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌دا روونادات".
هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در له وتارێكدا وتی: "به هیچ جۆرێك هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و هێزه‌كانی موقاوه‌مه‌دا روونادات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هاوشانی براكانیان له به‌ره‌ی موقاوه‌مه جه‌نگاون و له سه‌نگه‌رێكدا بوون و پێكه‌وه خوێنیان رژاوه، ئه‌سته‌مه شه‌ڕ له‌نێوانیاندا رووبدات".
عامری وتی: "دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران بڕیارێكه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ری رێككه‌وتووه، پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین له‌م بواره‌دا".
وتیشی: "رێكخستنی چه‌ك ئامانجێكی نیشتمانی، ده‌ستووری و ره‌وایه و چه‌ك بڕیارێكی ده‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو بڕیارێكی ته‌واو عێراقییه".
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌لی زه‌یدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و پێش‌گرتن له هه‌ر چالاكییه‌كی چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی و دامه‌زراوه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كان چڕكردووه‌ته‌وه.
AM:08:48:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت