كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا 10 مه‌رجی بۆ دانانی چه‌ك راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا كه یه‌كێك له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقه، هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی چه‌ك به ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند و 10 مه‌رجی دانا و جه‌ختی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركیایه و ده‌ركردنی په‌كه‌كه و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران كرده‌وه.
ئه‌میندارێتی گشتی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌م 10 مه‌رجه ئاماده‌یه چه‌ك راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكات:
1. كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و به‌كارنه‌هێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌مان.
2. ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ پاراستنی مافی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.
3. سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی هێزه فیدراڵییه‌كان به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی عێراقدا.
4. پاراستنی ئاسمانی عێراق به سیسته‌می پێشكه‌وتووی به‌رگریی ئاسمانی.
5. ده‌ركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له عێراق بۆ كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی توركیا.
6. كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له باكووری عێراق.
7. كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌كان له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه.
8. ده‌ركردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
9. ڕزگاركردنی بڕیاری دارایی و ئابووریی عێراق له هه‌ژموونی ئه‌مریكا.
10. كۆتاییهێنان به ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی (نێرده‌ی تایبه‌ت)ی ئه‌مریكا له عێراق.
PM:05:09:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت