وەزارەتی دادی عێراق بۆ وێستگەنیوز: ئەو هەواڵانەی لەسەر زیندانی سوسێ بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستیەوە و بارودۆخی هەموو زیندانییەكان زۆر باشە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
وەزارەتی دادی عێراق لە رێگەی وێستگەنیوزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دووپاتی دەكاتەوە ئەو هەواڵانەی لەسەر زیندانی سوسێ بڵاودەكرێنەوە زۆر دوورن لە راستیەوە و بارودۆخی هەموو زیندانییەكان زۆر باشە.
موراد ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق لە وەڵامی پرسیارێكمان تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەهەموو جۆرێك ئەو هەواڵانە رەتدەكەینەوە كە باس لەوە دەكەن ناردنی خواردن بۆ زیندانیانی سوسێ راگیراوە یان بارودۆخی تەندروستیان تێكچووە".
وتيشى، "دووپاتی دەكەینەوە ئەوەی لەم بارەیەوە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە راستییەوە و پشتی بەهیچ زانیاریەكی ورد لەسەر بارودۆخی زیندانیانی سوسێ نەبەستووە".
وەزارەتی دادی عێراق دڵنیایی بە وێستگەنیوزدا "زیندانی سوسێ یەكێکە لە زیندانیە نمونەیەكانی سەر بە فەرمانگەی چاكسازی عێراق و رۆژانە سێ ژەم خۆاردنیان بۆ ئامادە دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام میوە و سەوزەشیان پیشكەش دەكرێت، بەپێی پڕۆگرامی خۆراك كە سەلامەتی و تەندروستیشیانی لەبەرچاو گرتووە".
باسی لەوەشكرد، "زیندانیانی سوسێ هەموو مافەكانیان پارێزراوە بەپێی یاساكانی عێراق و ستانداردەكانی بواری مافی مرۆڤ و بارودۆخی تەندروستی و گوزەران و داواكاریەكانیان چاودێری دەكرێت و لایەنی پسپۆر سەرپەرشتی دەكات لە فەرمانگەی چاكسازی عێراق".
ئەم وەڵامەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق لەکاتێکدایە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، کە ماوەی 15 رۆژە حکومەتی فیدراڵی عێراق دابینکردنی خواردنی بۆ بەندکراوانی زیندانی سوسێ راگرتووە.
PM:02:48:29/08/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت