بڕیاری کۆتایی درا؛ کارکردن لەگەڵ کۆڕەک تێلیکۆم ڕادەگیرێت
وێستگەنیوز-
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و دادگا بڕیارێکی تری لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکە هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئابی 2026، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دوایین پێشهاتی یاسایی سەبارەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: دادگا بڕیارێکی پێشووی تایبەت بە کۆمپانیاکەی هەڵوەشاندووەتەوە، بەمەش بڕیاری پێشووتری دەستەکە بۆ ڕاگرتنی کارکردن لەگەڵ کۆڕەک تێلیکۆم وەک خۆی دەمێنێتەوە و دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم بڕیارە نوێیەی دادگا لەسەر سکاڵای سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بووە دژی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیاکە.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە ڕێکارە یاساییەکان دژی کۆمپانیاکە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی مافی دەوڵەت، بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی بەکارهێنەرانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق.
PM:08:48:26/08/2026
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت