خانمە بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی دەستەی وەبەرهێنان دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئابی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە هێزە ئەمنییەکان خانمە بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنانیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دەستگیرکردنی "سورا عەلا حوسێن" بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنان، لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری و بەهۆی تێوەگلانی لە دۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی ئەنجام دراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە گومانەکانی سەر تۆمەتبارەکە پەیوەندییان بە "سازشکردن" (مساومة) لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانەوە هەبووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر دۆسیەکانی لێکۆڵینەوە ئاشکرا بکرێت.
ئەم رێوشوێنە هاوکاتە لەگەڵ جەختکردنەوەکانی پێشتری عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە رایگەیاندبوو حکومەتەکەی هیچ پاشەکشەیەک لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و راوەدوونانی تێوەگلاوان ناکات، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردبوو کە ئەم بژاردەیەی حکومەت پشتیوانییەکی سیاسی و جەماوەری فراوانی هەیە و بەردەوام دەبن لە چاکسازییەکان.
PM:01:36:24/08/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت