ئەعرەجی: لەگەڵ 5 گروپی چەکدار لە گفتوگۆداین بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت
وێستگەنیوز-
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەخت لەسەر پاراستنی سەروەریی وڵات دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، مافی بڕیاردانی شەڕ و ئاشتی تەنها بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە و رێکاری توند دەگیرێتەبەر بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی گروپەکاندا.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت بڕیارێکی ستراتیژی داوە بۆ سنووردارکردنی چەک بە دەستی دەوڵەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی 30ی ئەیلوولی داهاتوو، کە وەک وادەی دەرچوونی هێزە نێودەوڵەتییەکان دیاریکراوە، دەبێتە خاڵی دەستپێکی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆکردنەوەی چەک لە هەموو عێراقدا.
لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، ئەعرەجی روونی کردەوە کە کۆکردنەوەی چەک بە شێوەیەکی لەسەرخۆ و پلەبەندی دەبێت، حکومەت خشتەیەکی زەمەنیی دیاری کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی گروپە چەکدارەکان لە حزبەکان ببڕدرێت و چەکەکان تەنها لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بن.
هەروەها ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا حکومەت لەگەڵ 5 گروپی چەکدار (نوجەبا، کەتائیبی سەیدولشوهەدا، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، سەرایا ئەولیا دەم و ئەسحابولکەهف) لە گفتوگۆی چڕدایە بۆ ئەوەی سەرجەم چەکەکانیان رادەستی حکومەت بکەن، بە ئامانجی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و سەربازی لە وڵاتدا.
AM:08:59:24/08/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت