چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌و مامه‌ڵه‌كردن وه‌ك "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌ت" هه‌نگاو ده‌نێت
وێستگه‌نیوز –
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان به‌ره‌و مامه‌ڵه‌كردن وه‌ك "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌ت" هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ش هۆشداری له "هه‌وڵدان بۆ جه‌نگی شیعه و شیعه" دوای ته‌واوبوونی واده‌ی راده‌ستكردنی چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌دات.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه دوای كه‌متر له مانگێك له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دوو سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان له "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" شیعه، رۆژی شه‌ممه راگه‌یه‌ندرا كه شبل ئه‌لزه‌یدی رێبه‌ری كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی په‌یوه‌ندی كردووه به چوارچێوه‌كه‌وه.
هاوكات شێخ هومام حه‌مودی، سه‌ركرده‌ی دیاری ناو چوارچێوه‌كه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌ت"ی ئاشكرا كرد، هۆشداریشی دا له‌هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی شیعه و شیعه.
بڕیاری په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌لزه‌یدی كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی "خزمه‌تگوزارییه‌كان" له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، دوای ئه‌وه هات كه وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی حكومه‌تی دایه‌وه بۆ راده‌ستكردنی چه‌ك به ده‌وڵه‌ت و به فه‌رمی چه‌كه‌كانی گروپه‌كه‌ی راده‌ست كرد.
عه‌باس عامری ئه‌مینداری گشتی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" رایگه‌یاند كه ئه‌لزه‌یدی "به واژۆ و ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی بووه‌ته ئه‌ندامێكی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كانی چوارچێوه‌كه‌دا" و له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی سه‌ركردایه‌تیدا پێگه‌یه‌ك له‌ناو بازنه‌ی بڕیاردانی ده‌بێت.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه له پێكهاته‌ی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"دا دوای ده‌ركردنی دوو سه‌ركرده‌ی پێشوو دێت: ئه‌بوئالا ئه‌لوه‌لائی (سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا)، به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی راده‌ستكردنی چه‌ك و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، كه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فیدراڵیه‌وه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بانگهێشتكرابوو، له چوارچێوه دوورخرایه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق هۆشداریی دا له‌وه‌ی به هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی شیعه و شیعه ناوی برد و رایگه‌یاند، "ئامانجی رووكه‌ش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانه، له كاتێكدا ئامانجی راسته‌قینه‌ی تێكدانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی شیعه و دوورخستنه‌وه‌ی هێزه كاریگه‌ره‌كانه له پۆسته‌كانیان".
حه‌مودی له میانی به‌شداریكردنی له پانێڵێك له كۆنفرانسی هه‌شته‌مین دیالۆگی به‌غدا، كه له‌لایه‌ن ئینستیتیوتی عێراقی بۆ دیالۆگ رێكخرابوو، وتی: "بوونی مه‌رحه‌عیه‌تی باڵا، پابه‌ندبوونی ئایینی، و هۆشیاری گه‌لی عێراق سه‌باره‌ت به سروشتی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پیلانگێڕییه به‌دخوازانه... هه‌موو ئه‌مانه رێگری ده‌كه‌ن له سه‌ركه‌وتنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هاندانی شه‌ڕی شیعه و شیعه". جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو نابن".
له بواری ئه‌منیشدا حه‌مودی داوای كرد "هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به گیانێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بنیات بنرێن، كه ئامانجیان پاراستنی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ری گه‌ل بێت، دوور له هه‌ر كاریگه‌ریه‌كی سیاسی یان ئه‌جێندایه‌كی شه‌خسی".
ناوبراو بوونی "حوكمڕانی شیعه‌ی له عێراق" ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكومه‌ت "هاوپه‌یمانییه‌كی كۆده‌نگییه به به‌شداریی هه‌موو حزبه‌كان".
سه‌باره‌ت به "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"یش، حه‌مودی روونی كرده‌وه كه "چوارچێوه‌كه له ئێستادا به‌ره‌و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌نگاو ده‌نێت به چاودێریكردنی رێكار و سیاسه‌ته‌كان له رێگه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه، به‌شداریكردنی چالاكانه له داڕشتنی دیدگا و ئاراسته‌كان و كاركردن به سیغه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌ت".
هاوكات له وه‌ڵامی ئه‌و بیانووانه‌دا كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی چه‌كداره‌وه خراونه‌ته‌ڕوو كه تا ئێستا ره‌تیانكردووه‌ته‌وه چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن، ته‌نانه‌ت دوای واده‌ی 30ی ئه‌یلول، نزار ئامیدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق دووپاتیكرده‌وه كه كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا "بڕیارێكی نیشتمانی و ده‌ستورییه".
جه‌ختیشی له پێویستی جێبه‌جێكردنی "ژیرانه و به به‌رپرسیارێتی نیشتمانی، دوور له ده‌ستوه‌ردان یان پێكدادانی ده‌ره‌كی، به شێوه‌یه‌ك كه ژیان بپارێزێت و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌هێزتر بكات" كرده‌وه.
ئامێدی رایگه‌یاند "ده‌ستوور و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی له نه‌جه‌ف و هێزه سیاسییه‌كان و گه‌لی عێراق هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بنه‌مایه راگه‌یاندووه".
راشیگه‌یاند كه "عێراق به ده‌ستوور و حكومه‌ت و گه‌ل و په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه قبوڵ ناكات خاكه‌كه‌ی بۆ به‌ئامانجگرتنی هیچ وڵاتێك به‌كاربهێنرێت... و كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكرێت كه خوێن نه‌ڕژێت و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات".
PM:10:40:23/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت