جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: به‌مزووانه‌ی كابینه‌ی وزاری حكومه‌ت ته‌واو ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌مزووانه‌ی كابینه‌ی وزاری حكومه‌ت ته‌واو ده‌كرێت و پۆسته وزارییه به‌تاڵه‌كان پڕده‌كرێنه‌وه، دانیشی نا به‌وه‌ی "له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا لیوا و فه‌وج هه‌ن كه بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن دروستكراون".
عه‌دنان فه‌یحان جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له پشكی شیعه‌كان له وتارێكدا له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می (دیالۆگی به‌غدا) رایگه‌یاند:
*هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌لومه‌رجێكی ناوازه‌دا دامه‌زراون، به سیمایه‌كی ئایدیۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی.
*یاسایه‌ك كه پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رێكبخات، پێویسته.
* خاڵێكی مشت‌ومڕ رێگری له په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی له خولی رابردووی په‌رله‌مان كرد. ئه‌و خاڵه‌ش ئه‌وه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی یاسایی درا به سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێچه‌وانه‌ی رێساكانی خانه‌نشینییه‌وه، ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی حه‌شد درێژبكاته‌وه.
* ئێمه ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی.
*له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی لیوا و فه‌وج هه‌ن كه بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن دروستكراون.
* به‌مزووانه‌ی كابینه‌ی وزاری حكومه‌ت ته‌واو ده‌كرێت.
* شه‌ڕی شیعه و شیعه روونادات.
PM:03:04:22/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت