"9 كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر ئاماده‌كراون بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ بازاڕه‌كانی جیهان"
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه چه‌ندین كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له به‌نده‌ری به‌سره‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
عه‌لی شه‌داد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به وێستگه‌نیوزی وت كه "به‌نده‌ری به‌سره بۆ باركردن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق پێشوازی له 9 گه‌شتی بارهه‌ڵگری نه‌وت كردووه بۆ باركردن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی عێراقی".
وتیشی: "گه‌یشتنی ئه‌م كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگرانه بۆ به‌نده‌ری به‌سره به گه‌وره‌ترین ژماره هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌م به‌نده‌ره له مانگی شوباتی رابردووه‌وه تاوه‌كو ئێستا".
عه‌لی شه‌داد راشیگه‌یاند كه "هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی گرنگه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی رێگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ كه‌شتییه‌كان كه نه‌وتی عێراق بارده‌كه‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان".
PM:02:55:21/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت