دەستەی دەستپاكی عێراق لە رێگەی وێستگەنیوزەوە روونكردنەوە لەسەر بڕیاری زیندانیكردنی سەربەست عومەر دەدات


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

دەستەی دەستپاكی عێراق لە رێگەی وێستگەنیوزەوە روونكردنەوە لەسەر بڕیاری زیندانیكردنی سەربەست عومەر حەسەن بریكاری پێشووتری وەزیری رۆشنبیری عێراق دەدات.


عەلی محەمەد، وتەبێژی دەستەی دەستپاكی عێراق لە وەڵامی پرسیارێكماندا تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێمەش بیستوومانە كە سەربەست عومەر حەسەن كە دادگای كەرخی بەغدا بڕیاری زیندانیكردنی 6 ساڵی بۆی دەركردووە كۆچی دوایی كردووە".

وتيشى، "بۆخۆی بڕیارەكە غیابیە و دادگا ماوەیەكی بەدەستەوە دەبێت كە دڵنیابێتەوە لە مان یان نەمانی تاونبارەكە".

وتەبێژەكەی دەستەی دەستپاكی عێراق بۆ وێستگەنیوز باسی لەوەشكرد، " لە حاڵەتێكدا ئەگەر تاوانبار سەربەست عومەر حەسن مردبێت و لە ژیاندا نەمابێت ئەوكاتە لە رێگای پارێزەرێكەوە بڕوانامەی مردنەكەی دەخرێتە بەردەم دادوەر و دادگاش دوا بڕیاری خۆی لەسەر كەیسەكە دەدات".

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند بەهۆی گەندەڵیەوە دادگای كەرخی بەغدا بە بڕیارێكی غیابی سزای 6 ساڵ زیندانی سەپاندووە بەسەر هەڵهاتوو سەربەست عومەر حەسن كە پێگەی بریكاری وەزیری رۆشنبیری هەبووە.


PM:01:58:20/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت