حزبی ده‌عوه: كۆنترۆڵكردنی چه‌ك شه‌ڕی نێوان دوو لایه‌ن نییه
وێستگه‌نیوز –
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند كه كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا شه‌ڕی نێوان دوو لایه‌ن نییه؛ بۆیه مه‌ترسی پێكدادان له نێوان ئه‌وانه‌ی له یه‌ك خه‌نده‌قدان، نییه، داواكاریشه هه‌مووان پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه.
حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رده‌وامبوونی كه خۆی له سیسته‌می نوێی سیاسی، ده‌ستوور، حكومه‌ت و دامه‌زراوه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان ده‌بینێته‌وه، به‌رهه‌می قوربانیدانی گه‌له نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌مان و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی ڕۆڵه‌كانیه‌تی.
*ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئه‌م پرۆسه دیموكراسی و فره‌یی و ئازادییه فراوانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دڵسۆزانه له‌م وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن.
*عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پابه‌نده به‌م پڕۆسه سیاسییه و به‌رده‌وامبوونی و پێشكه‌وتنه‌كانی به راوێژ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه بۆ ئه‌م به‌رپرسیارێتییه قورسه كاندیدیان كردووه.
*پێویسته پاڵپشتی و هاوكاریی بكرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه سه‌خته له رووی ئابووری، ئه‌منی، سیاسی، ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا.
*پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك داواكارییه‌كه ناكۆكی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ده‌وروبه‌ری وڵات، چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه، پێویستی به‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆسه‌یه له رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ئه‌نجام بدرێت.
*پێویسته به‌پێی ئه‌جێندا نیشتمانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و پێداویستییه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیرییان پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
*ئه‌مه شه‌ڕی نێوان دوو لایه‌ن نییه، به‌و پێیه‌ی به‌داخه‌وه له‌رووی سیاسی و میدیاوه وێنا ده‌كرێت، جا به مه‌به‌ست بێت یان نا.
*ئاڵنگاری و هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌كانی ئه‌م قۆناغه پێویستی به هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه.
*موجاهیده‌كان ته‌نها چه‌كیان بۆ به‌رگریكردن له گه‌ل و نیشتمان هه‌ڵگرتووه و ته‌نها دژی ئه‌و دوژمنانه به‌كارهێنراون كه چاویان له‌سه‌ر عێراقه.
*ئه‌مینداری گشتی حزبمان به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی سه‌لامه‌ت و پارێزراو بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه.
*به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتمانی بۆ پشتیوانی له‌م كاره ره‌نگه پێویست بێت، و ده‌رئه‌نجامه‌كانی سوودبه‌خش ده‌بن.
AM:10:53:19/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت