ئێران داوای 12 ملیار دۆلار له عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاند كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ به‌غدا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران باسی له وه‌رگرانی شایسته داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی لای عێراق كردووه كه 12 ملیار دۆلاره.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه بۆ ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی وتووێژه‌كانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له به‌غدا به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شایسته داراییانه و ئاسانكاری ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه داراییه‌كان بووه.
ئاژانسه‌كه له زاری ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "به‌شێكی به‌رچاو له گفتوگۆكانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی تایبه‌ت بووه به چاره‌سه‌ركردنی پرسی قه‌رزه ئێرانییه‌كان و رێگاكانی ئاسانكاری بۆ به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی كه‌ڵه‌كه‌بووی دراوی بیانی له عێراق".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پێداچونه‌وه به كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ر و میكانیزمی كرده‌یی كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه و ئاسانكاری بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و پارانه، كه كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه عێراق قه‌رزاری ئێرانه له ئێستادا نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلاره".
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و بڕه قه‌رزه‌ی كه لای عێراقه جێگیر نییه، به‌ڵكو به‌پێی قه‌باره‌ی بازرگانی و رۆیشتنی پاره‌دان له كاته جیاوازه‌كاندا ده‌گۆڕێت، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه راشیگه‌یاند كه بازرگانی دوولایه‌نه به‌بێ ئاڵوگۆڕی وزه و نه‌وت و گاز، له‌مساڵدا گه‌شه‌ی نزیكه‌ی 15%ی تۆماركردووه".
قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق ساڵانه به زیاتر له 10 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و هه‌ردولا هه‌وڵ ده‌ه‌ن ئه‌م بڕه بۆ 20 ملیار دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه.
PM:05:09:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت