موقته‌دا سه‌در: نابێت سوپای پاسدارانی ئێران هێرش بكاته سه‌ر خاكی عێراق
وێستگه‌نیوز –
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاته ده‌نگ و به "كارێكی خه‌مناك" وه‌سفی كرد و رایگه‌یاند كه "نابێت سوپای پاسدارانی ئێران هێرش بكاته سه‌ر خاكی عێراق".
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه له په‌یامێكدا له پلاتفۆڕمی (X) نووسی:
*گه‌ر به درۆنی دوژمنان هێرشبكرێته‌سه‌ر خاكی عێراق كارێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه.
*هێرشكردنه سه‌ر خاكی عێراق به درۆنی براكانمان له ئێرانه‌وه، شتێكی خه‌مناكه.
*به‌تایبه‌ت گه‌ر به‌رپرسانی عێراقی بن له به‌غدا و كوردستان و هه‌ر پارچه‌یه‌كی تری خاكی عێراقی پیرۆز.
*دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه پێویسته براكانمان له سوپای پاسداران زه‌ویی عێراق نه‌پێكن، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دڵخۆشبوونی دووژمنان.
*داواكارم له خوای گه‌وره ناوچه‌كه له شه‌ڕ بپارێزێت و عێراقه خۆشه‌ویسته‌كه‌شمان له هه‌موو مه‌ترسییه‌كان بپارێزێت، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت.
PM:09:12:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت