بەغدا داهاتی گومرگەکانی هەرێم کۆنتڕۆڵ دەکات و مەرزە نافەرمییەکان دادەخات


وێستگەنیوز –

حکومەتی عێراق زنجیرەیەک ڕێکاری نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتە داراییەکان و ڕێکخستنی کاروباری گومرگی لە هەرێمی کوردستان دەگرێتە بەر، کە داخستنی سەرجەم مەرزە نافەرمییەکانیش دەگرێتەوە.


دکتۆر سامر قاسم داود، سەرۆکی دەستەی گومرگەکانی عێراق بە ڕۆژنامە عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە هەنگاوە کردارییەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردن لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مەرزەکان ببنە ئەلکترۆنی.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی، کۆنووسێکی هاوبەش واژۆ کراوە کە وەک نەخشەڕێگایەک لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت، بەپێی ئەم پلانە، هاوتەریب لەگەڵ ئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکان، سەرجەم ئەو مەرزانەی بە نافەرمی دادەنرێن، دادەخرێن.

سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی ئەوەی لانی کەم 50%ـی داهاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر خەزێنەی گشتی دەوڵەت، ئەمەش داهاتی ناوەند و هەرێم بەهێزتر دەکات.



AM:09:45:17/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو