ده‌سته‌ی نه‌زاهه: سزای 7 ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌دیندا درا
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه به تاوانی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی نایاسایی، سزای 7 ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌دیندا درا، سه‌ره‌ڕای غه‌رامه‌كردنی به بڕی زیاتر له 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به نائاماده‌یی سزای حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ عه‌مار جه‌بر خه‌لیل عه‌بدولحه‌مید، پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ركردووه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌ڵێت: "سزاكه غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 1.728.074.000 دیناری عێراقی له‌خۆ ده‌گرێت كه هاوتای ئه‌و زیادبوونه نایاساییه‌یه كه له سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یدا روویداوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی بڕیاره‌كه ناوبراو پابه‌ندده‌كرێت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌های ئه‌و قازانجه نایاساییانه‌ی كه بڕی یه‌ك ملیۆن و 728 ملیۆن و 74 هه‌زار دیناره، به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی 19/چواره‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه له‌و ماده‌یه‌دا هاتووه كه كه‌سی سزادراو، له كاتی ده‌ستگیركردن و ته‌واوكردنی سزاكه‌یدا، ئازاد نابێت تاوه‌كو به‌های ده‌ستكه‌وته نایاساییه‌كان نه‌گه‌ڕێنێته‌وه و غه‌رامه‌یه‌كی هاوتای ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌درێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاوكات دادگا پشتگیری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی جوڵاو و نه‌جووڵاوی ناوبراو و هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، هه‌روه‌ك بڕیاری داوه سامانی جوڵاو و نه‌جووڵاوی كوڕی ناوبراو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه راشیگه‌یاندووه كه دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ كه‌سی سزادراو ده‌ركردووه به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی 19/دووه‌م و هاوكات له‌گه‌ڵ ماده‌ی 16/یه‌كه‌م له یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه.
PM:05:42:16/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت