دیوانییە کرا بە پایتەختی کشتوکاڵ و عەلی زەیدی 1 ترلیۆن دیناری بۆ تەرخان کرد
وێستگەنیوز ـ
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگای دیوانییەی وەک پایتەختی کشتوکاڵ و سەبەتەی خۆراکی عێراق ناساند و بڕیاری دا بڕی 1 ترلیۆن دینار بۆ گەشەپێدانی کەرتە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە تەرخان بکات.
ئەمڕۆ شەممە 15ـەی ئابی 2026، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی لەگەڵ پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیاری ستراتیژی بۆ بەرەوپێشبردنی پارێزگاکە دەرکراون، کە گرنگترینیان تەرخانکردنی 1 ترلیۆن دینارە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، عەلی زەیدی جەختی کردووەتەوە کە دیوانییە شایستەی بایەخی تایبەتە، هەر بۆیە بڕیاری داوە بە زیادکردنی پشکی ئاوی پارێزگاکە بۆ پاڵپشتی جووتیاران.
هەروەها پەسندکردنی پلانێکی گشتگیر بۆ بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری و کشتوکاڵی و چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران و بەهێزکردنی پێگەی پارێزگاکە وەک دابینکەری سەرەکی خۆراک لە عێراقدا.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەتەکەی پابەندە بە جێبەجێکردنی پلانێکی خزمەتگوزاری فراوان لە دیوانییە، تاوەکو سیمای پارێزگاکە و بژێوی دانیشتووانەکەی باشتر بکرێت.
PM:11:18:15/08/2026
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت