ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق:له ته‌مووزدا داهاتێكی بێ وێنه‌مان كۆكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
فه‌ریق عومه‌ر عه‌دنان ئه‌لوائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ باره‌گای ده‌سته، پاڵپشتییه‌كی به‌رچاوبوو بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و په‌ره‌پێدانی كاری چاودێری، ده‌شڵێت: "له ماوه‌ی مانگی ته‌مموزدا داهاتی دارایی بێ وێنه به‌ده‌ست هاتووه كه زیاتر له 500 ملیار دینار بووه".
ئه‌لوائیلی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه "له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ باره‌گای ده‌سته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و ورد به كاری چاودێری ده‌سته و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ی ئه‌لیكترۆنی، هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی پشكنین له رێگه‌ی سیسته‌می سۆناری تۆڕداره‌وه و ئاگاداربوونی راسته‌وخۆی ره‌وتی كاره‌كان له فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه ده‌ریاییه‌كان و وردبینیكردنی مامه‌ڵه و بارهه‌ڵگره‌كان كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "سه‌رۆكی حكومه‌ت داوایكرد رێكاره‌كان توندبكرێنه‌وه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی توند له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی دادوه‌ری و چاودێری بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاودێریكردنی رۆڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه له ده‌روازه سنوورییه‌كان كارده‌كه‌ن. هاوكات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تی بدرێت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌رمان، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق دروستی ده‌كات".
سه‌باره‌ت به زیادكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان، سه‌رۆكی ده‌سته روونیكرده‌وه كه "رێوشوێنه چاودێرییه تونده‌كان هۆكار بووه بۆ زیادبوونی به‌رچاوی داهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
ئاشكراشی كرد كه "له ماوه‌ی مانگی ته‌مموزدا زیاتر له 500 ملیار دیناری عێراقی داهات به‌ده‌ستهاتووه، كه پێشتر ئه‌م ژماره‌یه له داهات به‌ده‌ست نه‌هاتووه".
راشیگه‌یاند كه "پێداچوونه‌وه به پلانه‌كانی پڕۆژه‌ی 'رێگای گه‌شه‌پێدان' و چالاككردنی ترانزێتی سنووربه‌زێن ده‌كرێت، كه پێگه‌ی عێراق به‌هێز ده‌كات وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی جوگرافی كه ئه‌وروپا به كه‌نداوی عه‌ره‌بی و باقی جیهانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
AM:09:55:15/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت