بۆ هەر دامەزراندنێک 5 هەزار دۆلاریان وەرگرتووە؛ باندێکی ساختەکاری لە دیوانییە دەستگیرکران


وێستگەنیوز ـ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی گەورەی ساختەکاری و دامەزراندنی وەهمی لە پارێزگای دیوانییە ڕاگەیاند، کە کەسانی خاوەن پۆستیان تێدابووە و بڕە پارەیەکی زۆریان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، باندەکە لە 11 کەس پێکهاتوون و لە ڕێگەی نووسراوی فەرمیی ساختەوە خەڵکیان فریو داوە.

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە، ئەندامانی ئەم تۆڕە بۆ هەر مامەڵەیەکی دامەزراندنی وەهمی بڕی 50 وەرەقەیان لەو کەسانە وەرگرتووە کە ئارەزووی دامەزراندنیان هەبووە.

سەرەداوی ئاشکرابوونی ئەم باندە دوای ئەوە هات کە نووسراوێکی ساختە لە پارێزگاوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دیوانییە.

دوای لێکۆڵینەوەی وردی هەواڵگری، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی توانییان لە قۆناغی یەکەمدا تۆمەتباری سەرەکی و پاشان 10 تۆمەتباری دیکەی پەیوەندیدار بەو تۆڕە دەستگیر بکەن.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەندین نووسراوی فەرمیی ساختەدا گیراوە کە بۆ فریودانی هاوڵاتییان بەکارهێنراون.


PM:07:39:14/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو