وەزیری ڕۆشنبیری بۆ کۆچی دوایی حسێن عارف: ناوەندێکی دیاری ئەدەبی و داهێنەرمان لەدەستدا
وێستگەنیوز –
وەزیری ڕۆشنبیری عێراق بەوەکالەت، پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداری کورد حسێن عارف بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆچکردوو قاڵبێکی داهێنەر بووە و شوێنپەنجەیەکی گرنگی لە جیهانی ئەدەبدا بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـەی ئابی 2026، سروە عەبدولواحید، وەزیری ڕۆشنبیری عێراق بە وەکالەت، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، کۆچی دوایی نووسەر، ڕۆماننووس و ڕۆشنبیری گەورەی کورد حسێن عارف ڕادەگەیەنین، کە دوای مێژوویەکی پڕ لە بەخششی ئەدەبی و ڕۆشنبیری کۆچی دوایی کرد.
وەزیری ڕۆشنبیری ئاماژەی بەوەش کردووە، بە کۆچی دوایی ئەو، ناوەندی ڕۆشنبیری و ئەدەبیی کوردی و عێراقی ناوێکی دیار و قاڵبێکی داهێنەری لەدەستدا کە شوێنپەنجەیەکی گرنگی لە جیهانی نووسین و ڕۆماندا هەبووە، بەرهەمەکانیشی ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردیدا.
لە کۆتایی پەیامەکەدا، سروە عەبدولواحید سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری کۆچکردوو و تەواوی ناوەندە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکان کردووە و هیوای سەبووری و ئارامی بۆ خواستووە.
PM:08:28:13/08/2026
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت