زه‌یدی: مه‌ترسیدارترین شت كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بوونی چه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسادا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه مه‌ترسیدارترین شت كه ببیێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بوونی چه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسادا، داواشیكرد پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده‌بكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له كه‌ریم علێوی ئه‌لمحه‌مه‌داوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی وڵات و ئه‌و هه‌وڵانه خسترانه‌ڕوو كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به هه‌موو جۆر و پێكهاته‌كانیانه‌وه ده‌یده‌ن بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری، پاراستنی سنووره‌كانی وڵات و ئاسمانی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه جۆراوجۆره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له سایه‌ی ئه‌و ڕووداو و لێكه‌وتانه‌ی كه ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه‌یان ده‌بینێت.
له دیداره‌كه‌دا زه‌یدی داوای له لیژنەی ئاسایش و بەرگری پرۆژە یاسایەک بۆ كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ئامادەبكەن، بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مه‌ترسیدارترین شت كه ببیێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بوونی چه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسادا، چونكه ده‌سه‌ڵاتی یاسا لاواز ده‌كات و شكۆی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌یكان كه‌مده‌كاته‌وه.
زه‌یدی ئاماژه‌ی دا به گرنگیی به‌هێزكردنی پێگه‌ی ده‌وڵه‌ت به سه‌روه‌ری، شكۆ و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی ناوخۆیی كه به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌قامگیریی ئابووری، سیاسی و ئاسایشییه‌وه، به شێوازێك كه ئاسایش و سه‌لامه‌تیی عێراق و سامانی گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ته‌واوكاریی كاره‌كان و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان كرده‌وه، به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری، ده‌ركردنی یاساكان و دابینكردنی چوارچێوه‌ی یاسایی (پشتگیریی یاسایی) بۆ پلان و به‌رنامه گه‌شه‌پێدانییه‌كانی حكومه‌ت.
روونیشیكرده‌وه كه سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی خولیی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م دۆسیه‌یانه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان جه‌ختی له پاڵپشتیی لیژنه‌كه كرده‌وه له ڕێگه‌ی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانییه‌وه بۆ ته‌واوی ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت، به ئامانجی به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی، له سه‌روویانه‌وه به‌هێزكردنی تواناكانی هێزه چه‌كداره‌كان، پاراستنی سنووره‌كان، پێشخستنی سیسته‌مه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی، بۆ قه‌ڵغاندنی ئاسایشی عێراق و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له لێكه‌وته‌ی قه‌یرانه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
PM:09:45:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت