كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌ڵاحه‌دین 3 هاوكاری كوشت
وێستگه‌نیوز –
چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له‌كاتی ده‌وامدا به‌هۆی شه‌ڕكردنه‌وه ته‌قه‌ی له 3 هاوكاری كرد و هه‌رسێكیانی كوشت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان سێ هاوپیشه‌ی خۆی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌وه وتی: "چه‌كدارێكی لیوای 22ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له خاڵێكی پشكنینی نزیك قه‌زای حه‌مرین له ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌زای ئه‌لدور سێ هاوكاره‌كه‌ی كوشتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "قوربانییه‌كان خه‌ڵكی پارێزگای موسه‌ننا بوون، تاوانباره‌كه‌ش خه‌ڵكی پارێزگای زیقاره و ده‌ستگیركراوه".
PM:04:56:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت