كازم سەیادی: دەسەڵاتدارانی عێراق خۆیان هاوبەشن لە گەندەڵیدا و چاوپۆشی لە هەرێمی كوردستان دەكەن
وێستگهنیوز-
ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی عێراق هاوبەشن لە گەندەڵییەكان.
كازم سەیادی، ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلوەتەن وتی، "دەسەڵاتدارانی عێراق بەرپرسیارێتی دەخەنە سەرشانی ئێمە لەكاتێكدا خۆیان بەرپرسیارێتی هەڵناگرن و بەشێكن لە گەندەڵی".
ئەو پەرلەمانتارە نموونەیەكی هێنایەوە و باسی لەوەكرد "كە مامەڵەی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها درووشمه و هیچی دیکە و سەرەڕای ئەو هەموو گەندەڵییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە له هەڵاوسانی پارە و وەبەرهێنان و كارگە و فڕۆكەی تایبەتی و سەروەت و سامان لە دوبەیی و شوێنانی دیکە، بەڵام تاوەكو ئێستا هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران هەرێمی نەگرتووەتەوە".
وتيشى، "حكومەتی هەرێمى كوردستان تاوەكو ئێستاش داهاتەكانیان ناخەنە خەزێنەی دەوڵەتەوە و بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە بەبێ ئەوەی كۆنتڕۆڵ بكرێت".
AM:09:58:09/08/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت