دەستەی دەستپاکی رەتیکردەوە هەڵیانکوتابێتە سەر ماڵی برای محەمەد شیاع سوودانی
وێستگەنیوز-
دەستەی دەستپاکی عێراق بە فەرمی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هەڵکوتانە سەر ماڵی برای محەمەد شیاع سوودانی دەکەن لە گەڕەکی کازمییەی شاری بەغداد.
بەپێی زانیارییەکان، دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە لەبارەی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لە کەسە نزیکەکانی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە، جەختیشی کردووەتەوە کە هیچ رێکارێکی یاسایی یان هەڵکوتانە سەر بۆ سەر ماڵی ناوبراو لە کازمییە ئەنجام نەدراوە.
دەستەی دەستپاکی داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی دەستەکە ببەستن بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان، هەروەها دووپاتی کردووەتەوە کە پرۆسەکانی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی بەپێی یاسا و بەبێ جیاوازی بەردەوام دەبن.
ئەم روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە، حکومەتی عەلی زەیدی بەردەوامە لە هەڵمەتی چاکسازی و دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، ئەم دۆخە نادڵنیایی و دەنگۆی زۆری لە ناوەندە سیاسییەکاندا دروستکردووە، بەتایبەت کە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی پلەباڵا رووبەرووی لێکۆڵینەوە بوونەتەوە، دەسەڵاتی جێبەجێکردنیش جەخت دەکاتەوە کە هەڵمەتەکە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە زیانیان بە دارایی دەوڵەت گەیاندووە.
AM:08:25:09/08/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت