ئه‌بوئالا‌ء وه‌لائی: له سه‌ر داوای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و عامری هێرشكردنه‌سه‌ر سعودیه راگیرا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌بوئالا‌ء وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دای سه‌ربه به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر داوای سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هادی عامری هێرشكردنه سه‌ر سعودیه راگیرا، كه بڕیاربو رۆژی هه‌ینی هێرشه‌كه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشی ئه‌مریكا و سعودیه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌بوئالا‌ء وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا له په‌یامێكدا له هه‌ژماری پلاتفۆڕمی "x" نووسیویه‌تی، "له‌سه‌ر داوای سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له پێشه‌نگییاندا هادی عامری، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داره سه‌ربه‌خۆكان هێرشكردنه‌سه‌ر سعودیه راگیرا".
ئه‌مینداری گشتیی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا ده‌ڵێت: "بژارده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه و سه‌رله‌نوێ سه‌یركردنه‌وه‌ی كات و قه‌باره و سروشتی خۆی، له‌سه‌ر مێز ده‌مێنێته‌وه".
داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد سود له‌و ماوه‌یه وه‌ربگرن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی عێراق.
به‌ره‌ی مه‌قاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق دوێنێ هه‌ینی دواخستنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، كه بڕیاربو له 23ی شوێنی سعودیه و بنكه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازی هادی عامری و به‌گوێره‌ی هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی.
دوێنی هه‌ینی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا داوای له "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق" كردبوو كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی سعودیه ئه‌نجامی دابوو دوابخه‌ن، كه تێیدا زیاتر له 20 ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كوژران و برینداربوون و جه‌ختی كرده‌وه كه جوڵه‌ی دیپلۆماتی له‌و باره‌یه‌وه له ئارادایه.
AM:11:02:08/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت