شه‌وی رابردوو له به‌غدا چی روویدا؟!
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌غدا زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی ئه‌منی گیرانه‌به‌ر و هێز بڵاوه‌یان پێكرا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "زانیاری هه‌بووه كه گرووپه چه‌كداره‌كان به‌نیازن هێرش بكه‌نه‌سه‌ر سعودیه و بۆ رێگرتن له‌و كاره بووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌باره‌ت به هۆكاری بڵاوه‌پێكردنی هێزی و ئه‌منی و كشانه‌وه‌ی فه‌وجه‌كانی سێ پارێزگای بۆ به‌غدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: "ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر سعودیه به‌ده‌ست گه‌یشتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وهۆیه‌و زنجیره‌یه‌ك جموجۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا روویدا و چه‌ندین رێوشوێن گیرانه‌به‌ر له‌نێویاندا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌باشی بۆ به‌رزترین ئاست.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد كه "فه‌وجه‌كانی ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباره‌وه به‌ره‌و به‌غدا كشێنرانه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "چیتر ناتوانرێت بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا دوابخرێت و هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ دواكه‌وتنی زیاتر نییه؛ ده‌بێت چه‌ك سنووردار بكرێت، ئه‌گه‌رنا رووبه‌ڕووبوونه‌وه رووده‌دات".
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه رایانگه‌یاند كه "دوێنێ و ئه‌م به‌یانییه هیچ ده‌ستگیركردنێك له به‌غدا ئه‌نجام نه‌دراوه".
راشیگه‌یاند كه "بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌منی له پایته‌خت رێكارێكی ڕۆتینییه، وه‌ك له رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له پێشبینیكردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاودا ئه‌نجام دراوه".
PM:01:51:07/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت