سەرچاوە عیراقییەکان: گرووپە چەکدارەکان وەڵامدانەوەی سعودیەیان ڕاگرت و مەرجیان هەیە


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیاریی نوێ لەبارەی هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر سعودیە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بڕیاری وەڵامدانەوە و تۆڵەسەندنەوە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە، بەڵام چەند مەرجێکی قورس دانراوە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی شەفەق نیوز، ئەو گرووپە چەکدارانەی کە پێشتر هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە سعودیە کردبوو، بڕیاریانداوە وەڵامدانەوەکانیان ڕابگرن، بەو مەرجەی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.

مەرجەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سعودیە:

داوای لێبوردنێکی فەرمی لەلایەن شانشینی سعودیەوە.

قەرەبووکردنەوەی دارایی تەواوی ئەو زیانە گیانی و مادییانەی بەر گرووپەکان کەوتووە.

ڕاگرتن یان کەمکردنەوەی هێرشی میدیاکانی سعودیە بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەگەر ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، گرووپەکان دەست بە وەڵامدانەوە و هێرشەکانیان دەکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ ئەم ئاڵۆزییانە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بڕیاردراوە ئاستی ئامادەباشی و چاوکراوەیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرزترین ئاست بەرزبکرێتەوە، ئەوەش لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ڕێگری لە هەر پێشهاتێکی ئەمنی چاوەڕواننەکراو.



PM:07:42:06/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو