دوایین ئاماری ڕوودانی بوومەلەرزە؛ کەرکوک لە پلەی یەکەمدایە و هەولێر و سلێمانیش لە لیستەکەدان


وێستگەنیوز -

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ئاماری بوومەلەرزەکانی مانگی تەمموزی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پارێزگای کەرکوک زۆرترین ڕێژەی بوومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی بەشی چاودێری بوومەلەرزە، لە ماوەی مانگی تەمووزدا، بە گشتی 57 بوومەلەرزە لە ناوخۆی خاکی عێراقدا تۆمارکراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پارێزگای کەرکوک لە پێشەنگی ئەو ناوچانەیە کە زۆرترین چالاکی بوومەلەرزەی تێدا بووە، بە جۆرێک 32 بوومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە.

سەبارەت بە پارێزگاکانی تریش، ئامارەکە بەم شێوەیە بووە:
پارێزگای سلێمانی: 8 بوومەلەرزە.
پارێزگای دیالە: 5 بوومەلەرزە.
پارێزگای هەولێر: 4 بوومەلەرزە.
پارێزگای نەینەوا: 4 بوومەلەرزە.

دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە،زۆربەی ئەو بوومەلەرزانە پلەکانیان نزم بووە و زیانی گیانی یان مادییان لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام تیمەکانیان بەردەوامن لە چاودێریکردنی وردی چالاکییە جیۆلۆجییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا.


PM:04:22:06/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو