پێنج سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن
ویستگەنیوز-
بڕیارە ئەمشەو لە شاری بەغداد، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی لوتکە و فراوان ئەنجام بدات، کە تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن.
ئەمشەو چوارشەممە 5ـی ئابی 2026، بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە بەغداد ساز دەکات.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی هەر پێنج سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، کە پێکدێن لە: سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان، ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
هاوکات لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی زەیدی کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان بریتین لە: تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق و دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، لێکەوتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر عێراق، ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و هەوڵەکان بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامن.
PM:04:26:05/08/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت