مارکۆ رۆبیۆ: سیاسەتی ئەمریکا گۆڕاوە و دەبێت دەسەڵاتی ئێران بگۆڕێت
وێستگەنیوز –
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی هاوکێشەکانى بەرامبەر تاران گۆڕیوە و چیتر ڕێگە نادەن ئێران بەبێ سزای ڕاستەقینە بەردەوام بێت، جەختیشی کردەوە کە پێویستە دەسەڵاتی ئێران بگۆڕێت.
مارکۆ ڕوبیۆ لە لێدوانێکیدا ڕەخنەی لە سیاسەتی ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا گرت و وتی: ئیدارەکانی پێشوو پشتیان بە هەڕەشەی بێناوەرۆک و ڕێککەوتنی جێبەجێ نەکراو بەستبوو، ئەمەش وایکردبوو ئێران ڕابێت لەسەر نەبوونی سزای ڕاستەقینە و نەبوونی ڕێگرییەکی جددی لەسەر کردەوەکانی.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئیدارەی ترەمپ ئەم هاوکێشەیەی گۆڕیوە و بە توندی ڕەتیکردووەتەوە ڕێگە بدات ئێران هێزی سەربازیی بۆ پاراستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەکاربهێنێت یان پەرەی پێ بدات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، ئەم جۆرە لە سیاسەت و مامەڵەکردن بووەتە هۆی لاوازکردنی توانای سەربازیی ئێران و زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر تاران، تاوەکو ناچار بێت بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بێت.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، مارکۆ رۆبیۆ تیشکی خستە سەر ئامانجی کۆتایی ئەمریکا و وتی: مەبەستەکە لادانی دەسەڵاتەکە نییە بەو شێوە کلاسیکییەی کە پێشتر هەبووە، بەڵکو دەبێت شێوازی دەسەڵاتەکە و ڕەفتارەکانی بگۆڕێت.
AM:10:13:02/08/2026
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت