عیراق له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتننامه‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه واژۆ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وت بۆ توركیا ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكه بۆ هه‌نارده‌كردنی 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركییه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ.
سه‌لیم روكا‌بی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له لێدوانێكدا وتی: "وه‌فدێكی باڵای عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی باسم محه‌مه‌د خزه‌یر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كه‌رتی وزه و وه‌زیری نه‌وت، سه‌ردانی توركیای كردووه به مه‌به‌ستی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی كاتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی گشتگیر و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی كه پڕۆژه‌كانی كه‌رتی وزه ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وامییدانه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی عیراق له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه.
روونیشیكرده‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه سێقۆڵییه و له لایه‌نی عیراقییه‌وه كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) و كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، له لایه‌نی توركیشه‌وه كۆمپانیای (بۆتاش) تێیدا به‌شدارن".
راشیگه‌یاند كه رێككه‌وتنه‌كه توانای هه‌نارده‌كردنی 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی دیاری كردووه، به‌دیهێنانی ئه‌م بڕه‌ش ئه‌م بڕه به‌ستراوه‌ته‌وه به باشتربوونی ره‌وشی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێم، جگه له گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له باشووره‌وه بۆ باكوور.
راشیگه‌یاندكه رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستپێكه بۆ رێككه‌وتنێكی گشتگیرتر كه ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای هه‌نارده‌كردنه بۆ زیاتر له ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی هێڵی بۆریی (به‌سره – حه‌دیسه – كه‌ركوك – جیهان) ده‌بێت.
PM:03:04:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت