عێراق له 6 مانگدا به‌به‌های زیاتر له 45 ملیۆن دۆلار مه‌عكه‌رۆنی له توركیاوه هاورده‌كردووه
وێستگه‌نیوز -
به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو هه‌نارده‌ی مه‌عكه‌رۆنی توركیا له نێوان مانگی یه‌ك و حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 13.5 زیادی كردووه، و گه‌یشتووه‌ته 485 ملیۆن و 521 هه‌زار دۆلار.
به‌پێی داتاكانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌نارده‌كارانی توركیا، له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا توركیا 812 هه‌زار و 504 تۆن مه‌عكه‌رۆنی بۆ 163 وڵات و ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد هه‌نارده كردووه.
توركیا له‌م ههناردهكردنانه 485.521.000 دۆلار داهاتی به‌ده‌ستهێناوه و به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 20.2% بڕی هه‌نارده‌كراو و به رێژه‌ی 13.5% داهاتی زیادیكردووه.
سۆماڵ له پێشه‌نگی لیستی هاورده‌كارانی مه‌عكه‌رۆنی توركیدایه به بڕی 79.690.000 دۆلار، له دوای ئه‌ویش غانا به 46.996.000 دۆلار و دواتر عێراق به 45.461.000 دۆلار له پله‌ی سێیه‌مدا دێت.
AM:11:39:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت