شاره‌زایه‌كی ئابووری بۆ وێستگه‌نیوز: بارودۆخی دارایی عێراق له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و ته‌نها قه‌رزكردن چاره‌سه‌ره
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
شاره‌زایه‌كی ئابووریی عێراق هۆشداری ده‌دات له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له عێراق كردووه و پێیوایه زیان به ئابووری وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانی، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووری، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه‌نیوز باسی له‌وه كرد كه "بارودۆخی دارایی عێراق گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی زۆر خراپ و یه‌ك چاره‌سه‌ری به په‌له له‌به‌رده‌م حكومه‌تی عێراقه ئه‌ویش په‌نابردنه بۆ قه‌رزكردن".
وتیشی: "له‌ئێستادا زۆر گرنگه حكومه‌ت راسته‌وخۆ په‌نا بۆ بانكی ناوه‌ندی به‌رێت بۆ قه‌رزكردن لێی دوای ئه‌وه‌ی بانكه حكومیه‌كان ئاستی خۆیان تێپه‌ڕاندووه له پێدانی قه‌رز به حكومه‌ت".
راشیگه‌یاند كه "پێویسته عێراق په‌نابه‌رێت بۆ قه‌رزكردنی ناوخۆیی و دهركیش ئه‌مه‌ش پێویستی به په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی نوێیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوه‌كو حكومه‌تی عێراق و بانكی ناوه‌ندی ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌جێبگه‌یه‌نن".
AM:10:29:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت