ئه‌حمه‌د شه‌رع هۆشداری به حكومه‌تی عێراق ده‌دات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی سوریا چووه پاڵ وڵاتانی سعوديه و ئوردون و هۆشداری به حكومه‌تی عێراق ده‌دات كه له خاكی عێراقه‌وه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوخۆی عێراقدا.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌لحوڕه"ی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی باڵاوه بڵاویكرده‌وه كه سوریا چووه پاڵ سعودیه و ئوردون و وڵاتانی تر له هۆشداریدان به حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له خاكی عێراقه‌وه هه‌ر هێرشێك بكرێته‌سه‌ر وڵاته‌كه، به هێرشكردنه‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو خاكی عێراق وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
پێشتر به‌رپرسێكی باڵای عێراق بۆ ئه‌لحوڕه باسی له‌وه كرد كه حكومه‌تی عێراق په‌یامی له سعودیه و ئوردونه‌وه پێگه‌یشتووه و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی نوێ له خاكی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌كانیان ئه‌نجام بدرێت، به هێرشی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوخۆی عێراق وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاتی كوه‌یت له رێی كه‌ناڵه ناڕاستهوخۆكانهوه هۆشدارییه‌كی هاوشێوه‌ی گه‌یاندووه به به‌غدا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی تر، ئه‌مه‌ش دوای په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه دێت كه به‌غدای خستۆته ژێر فشاری زیاتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گروپه چه‌كداره‌كان.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات وڵاتانی دراوسێ قایل بكات كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بكات، هاوكات رێگه نادات له خاكی عێراقه‌وه هێرشی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌غدا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه كارده‌كات بۆ "هێمنكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ناوخۆی وڵات، و دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی نیگه‌رانن له بوونی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه".
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆکەکانی ئەمریکا و سعودیە چەند بنکەیەکی حەشدی شەعبی-یان له‌ناو خاكی عێراق بۆردوومان کرد. لەو هێرشانەدا 20 چەکدار کوژران.
سعودیه رایگەیاند، هێرشەکان وەڵامێک بوون بۆ هێرشی درۆنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.
AM:08:45:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت