فالح فەیاز: حەشدی شەعبی ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکە
وێستگەنیوز-
لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، فالح فەیاز ئامادەیی حەشدی شەعبی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم فەرمانە سەربازییەکان ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە، ئەرکی سەرەکییان پاراستنی گیانی چەکدارەکانیان و بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تەمووزی 2026، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، پەیامێکی توندی ئاراستەی نەیارانی وڵات کرد و ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێکردنی هەر بڕیار و ڕێنماییەکی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر سەروەریی وڵات.
ئەم هەڵوێستەی فەیاز دوای سەردانە مەیدانییەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دێت بۆ بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو هێزە.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانیان تەواوی هەنگاوە پێویستەکان دەگرنە بەر بۆ پاراستنی گیانی چەکدارەکانیان و بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی.
وتیشی، ئاستی ئامادەباشیی هێزەکانیان گەیاندووەتە بەرزترین ئاست تاوەکو بەرپەرچی هەر دەستدرێژییەک بدەنەوە کە خاکی عێراق و دامەزراوە دەستوورییەکانی وڵات بکاتە ئامانج.
PM:10:21:29/07/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت