سەرایا ئەولیا‌ الدەم: پێویستە باڵیۆزی سعودیە دەربکرێت و چەکی حکومەت ڕادەستی بەرگری بکرێت


وێستگەنیوز-

مقاومەی ئیسلامی سەرایا ئەولیا‌ء الدەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا چەند داواکارییەکی ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد، جەختیشی کردەوە لەوەی دەبێت حکومەت هەڵوێستی ڕاشکاوی هەبێت.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی عێراق بە لۆژیکی سەودای بازرگانی یان بەرژەوەندی ئابووری بەڕێوە ناچێت کاتێک بابەتەکە پەیوەندیدار بێت بە سەروەریی نیشتمان و کەرامەتی گەلەکەیەوە، چونکە خوێنی عێراقییەکان لە سەرووی هەموو ڕەچاوکردنەکانی دیکەوەیە.

داواش لە حکومەتی عێراق کراوە پێداچوونەوەی تەواو بەو ڕێککەوتن و گرێبەستانەدا بکات کە لەم دواییانەدا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەستراون، هاوکات داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەردانە فەرمییە دەکەن کە بڕیارە بۆ وڵاتی سعودیە ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە، سەرایا ئەولیا‌ء الدەم داوای کردووە دەستبەجێ باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق دەربکرێت و تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ سعودیەدا بپچڕێندرێن.

گروپەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان هێشتا چاوەڕوانی هەڵوێستێکی فەرمین لە حکومەتی عێراقەوە کە لە ئاستی گەورەیی ڕووداوەکەدا بێت و دەربڕی وەفاداری بێت بۆ قوربانییدانی شەهیدان.

هۆشداریش دراوە لەوەی لە ئەگەری کەمتەرخەمی حکومەت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا، پێویستە لەسەر گەلی عێراق داوای کۆکردنەوەی چەکی حکومەت بکەن و ڕادەستی بەرگری بکرێت، تاوەکو وەک هێزێکی کارا بەرگری لە نیشتمان بکەن.


PM:04:20:29/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو