وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه: جارێكی تر له عێراقه‌وه به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانمان
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه رایگه‌یاند كه جارێكی تر له عێراقه‌وه به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی وڵاته‌كه، ده‌شڵێت: "فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی میلیشیا تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ئێران، تێكشكێندران".
لیواڕوكن توركی مالیكی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
* له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا سیستمی به‌رگری ئاسمانی رێگرییان له ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرد و له‌ناویان بردن كه هه‌وڵیان دا دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات بكه‌نه ئامانج.
* ئه‌م هه‌وڵه تیرۆریستییانه دیسانه‌وه له خاكی عێراقه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و له لایه‌ن میلیشیا تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراون.
*شانشینی سعودیه به مافی ره‌وای خۆی ده‌زانێت به‌رگری له وڵات و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بكات و مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له كات و شوێنی گونجاو‌دا هه‌یه.
PM:11:20:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت