"زه‌یدی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی توركیا و سعودیه ده‌كات"
وێستگه‌نیوز -
به‌رپرسێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی واده‌ی سه‌ردانه‌كانی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سعودیه ئاشكرا ده‌كات. ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی گه‌شته دهرهكییهكانیدایه كه به سه‌ردانه‌كانی بۆ واشنتۆن و تاران ده‌ستیپێكرد.
به‌رپرسێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: "عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه 28ی تهمموز، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ت سه‌ردانی توركیا ده‌كات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، زه‌یدی باس له پرسه گرنگه سیاسی و ئه‌منییه‌كان ده‌كات وێڕای بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌با، نه‌وت، ئاو و ئابووری.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاند كه "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 30ی تهمموز، هه‌مان شاند به سه‌رۆكایه‌تی زه‌یدی، سه‌ردانی سعودیه ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان، ئه‌مه جگه له كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر كه‌نداو".
PM:10:44:26/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت