پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی نوێ لەبارەی ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل دەدات
وێستگەنیوز -
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، کارەکانی هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و گۆڕانکاریی گەورە لە سزاکان و پرسی ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 25ـی تەمووزی 2026، یاسر ئیسکەندەر، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی 40%ـی کارەکانی پڕۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆیان تەواو کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەموارە گۆڕانکاریی گرنگ لە سزاکانی هاتووچۆ، مۆڵەتی شۆفێری، ساڵنامەی ئۆتۆمبێل و ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکاندا لەخۆدەگرێت.
سەبارەت بە پرسی ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل، یاسر ئیسکەندەر ڕایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی؛ بەپێی هەموارە نوێیەکە، هاووڵاتییان دەتوانن تا ڕێژەی 30%ـی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بەبێ بەرامبەر ڕەش بکەن، بەڵام هەر ڕێژەیەک لەوە زیاتر بێت، پێویستە ڕسووماتی دارایی بۆ بدەن.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دراوە دوای تەواوکردنی بڕگەکانی دیکەی یاساکە و ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، پڕۆژەیاساکە دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:07:16:25/07/2026
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت