زه‌یدی: گرنگترین پرس له چاودێریكردنی مافه‌كانی ژناندا كاركردنه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا زانستی و فیكریه‌كانیان
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه به دیدگایه‌كی نوێوه كار بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ژنان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "پێویسته ژنان له ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵپێكردن بپارێزرێن".
عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداریی له هه‌ژده‌هه‌مین كۆنفرانسی ڕۆژی ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كرد، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌غدا له‌لایه‌ن ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانییه‌وه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا وتارێكی پێشكه‌شكرد.
زه‌یدی له وتاره‌كه‌یدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌تی نیشتمانی و رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه ده‌ربڕی بۆ درێژه‌دان به‌م چالاكییه ساڵانه‌یه و رایگه‌یاند كه:
*ژنان له به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ماندا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە.
* ژنانی عێراق به‌شداربوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاری و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه رووبه‌ڕووی هه‌موو عێراقییه‌كان بووه‌وه له كاتی شه‌ڕی داعشدا، كه كرده‌وه‌ی ترسناكی توندوتیژی دژی ژنانی عێراقی تێدا ئه‌نجامدرا.
* ئاڵنگارییه‌كان ده‌بنه هانده‌ر بۆ ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت كه ڕێگری له هێرشكردنه سه‌ر ژنان و په‌راوێزخستنیان بكات له ڕێگه‌ی ڕێوشوێنی ڕێگریكردن و یاسادانانه‌وه.
* گرنگترین پرس له چاودێریكردنی مافه‌كانی ژناندا كاركردنه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا زانستی و فیكریه‌كانیان و وه‌رگرتنی پۆسته باڵاكانه.
*ئه‌مڕۆ شانازی به ئاماده‌بوونی ژنان له سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستوری ده‌كه‌ین.
*پێویسته ژنان له ڕێگه‌ی كلتوری رێزگرتن له ژنان و رێگه‌نه‌دان به پێشێلكردنی مافه‌كانیان، له ده‌ستدرێژی و ئیبتیزاز بپارێزرێن. ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته.
PM:12:13:25/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت