مه‌رعی بۆ وێستگه‌نیوز: رژێمی سیاسی عێراق پێویستی به راچڵه‌كینه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی شرۆڤه‌كارانی سیاسی رایگه‌یانووه كه رژێمی سیاسی عێراق پێویستی به راچه‌ڵه‌كینه بۆ رزگاركردنی له گه‌نده‌ڵی.
هادی جه‌لۆ مه‌رعی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی شرۆڤه‌كارانی سیاسی به وێستگه‌نیوزی وت كه "گه‌نده‌ڵی له عێراق بووه به كلتوور و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر نائاسایی و نامۆ به جۆرێك تاوه‌كو پاره نه‌ده‌یت مامه‌ڵه‌كانت رایی ناكرێن و گرێبه‌سته‌كانت جێبه‌جێ ناكرێن".
وتیشی: "عێراق و رژێمه سیاسییه‌كه‌ی پێویستیان به راچڵه‌كینییه‌كه بۆ رزگاربوونیان له گه‌نده‌ڵی".
راشیگه‌یاند كه "جا ئیتر ئه‌و راچه‌ڵه‌كینه كوده‌تای سه‌ربازی بێت، كوده‌تای سیاسی بێت، داگیركردنێكی نوێ بێت، یان زریانێكی توند هه‌ڵكات و هه‌موو گه‌نده‌ڵكاران ریشه‌كێش بكات".
AM:11:06:25/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت