عێراق: زه‌یدی پێشنیاری ئاگربه‌ستی ئه‌مریكای نه‌گه‌یاندووه‌ته ئێران
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق ره‌تیكرده‌وه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری ئاگربه‌ستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای گه‌یاندبێته تاران.
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری به‌رپرسانی ئێرانی و عێراقی كه ناویان نه‌هێنراوه، رایگه‌یاندبوو كه ئێران پێشنیارێكی ئاگربه‌ستی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه پێشكه‌شكرابوو و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران گه‌یاندبووی.
نووسینگه‌ی زه‌یدی له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا راپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ی به "ده‌نگۆی بێ بنه‌ما و نه‌بوونی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به واقیعه‌وه" وه‌سف كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه راپۆرته‌كه زانیاری نادروستی تێدابووه و داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كراوه كه "به‌دوای راستییه‌كاندا بگه‌ڕێن و پشت به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن، و زانیاریی بێ به‌ڵگه‌نامه یان ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی نادیار بڵاونه‌كه‌نه‌وه".
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری به‌رپرسانی ئێرانه‌وه بڵاویكردبووه‌وه كه تاران هیچ جه‌دوایه‌ك له رێككه‌وتنێكی كاتی نابینێت كه پرسی كۆنترۆڵكردنی گه‌رووی هورمز به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بهێڵێته‌وه.
رۆژنامه‌كه له زاری عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن "بۆچوون و كاریگه‌رییه‌كانی" خۆی خستۆته ڕوو و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئێران و ئه‌مریكا له ئێستاوه ژماره‌ی پێویست نێوه‌ندگیریان هه‌یه.
ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ی عێراق له كاتێكدایه له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كراوه و هه‌ردوولا هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یان له یه‌ك كردووه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا له زاری به‌رپرسانی ئێرانه‌وه هاتووه كه تاران خۆی بۆ ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فراوانتر ئاماده ده‌كات ئه‌گه‌ر واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ به ئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران ئه‌نجام بدات.
PM:01:39:24/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت