عه‌لی زه‌یدی: ئاماده‌م لێكه‌وته‌كانی پرۆژه چاكسازییهكهم له ئه‌ستۆ بگرم
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه لێكه‌وته‌كانی پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هیچ بژارده‌یه‌ك نییه جگه له كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری زه ئه‌تڵه‌نتیك رایگه‌یاند كه:
*ده‌بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سروشتی سه‌ربازییه‌وه بگۆڕێت بۆ هاوبه‌شی ئابووری.
*ئابووری په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان دروست ده‌كات نه‌ك بوونی سه‌ربازی.
* ئامۆژگاری سه‌رۆك تره‌مپم كرد كه هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام نه‌دات چونكه دانوستان گرنگتره.
*پێویسته عێراق خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتن بێت نه‌ك گۆڕه‌پانی دوژمنایه‌تی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و رادەستکردنی بە دەوڵەت.
*ره‌تیده‌كه‌مه‌وه عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو، حكومه‌ته‌كه‌م پابه‌نده به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
*گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی سه‌قامگیرییه، چونكه هاوڵاتی خاوه‌ن ئاینده په‌نا بۆ شه‌ڕ و تایفه‌گه‌ری نابات.
* لێكۆڵینه‌وه‌م كرد بۆ دروستكردنی هاوبه‌شییه‌كی وه‌به‌رهێنانی 30 ساڵه له نێوان عێراق و ئه‌مریكا، كه له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌به‌رهێنان و ته‌كنه‌لۆژیا بێت نه‌ك ئاماده‌یی سه‌ربازی.
*شه‌ڕی ئه‌م دواییه و داخستنی گه‌رووی هورمز زیانێكی به‌رچاوی به ئابووری عێراق گه‌یاند.
*داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌م وه‌ك ده‌رفه‌تێكی ئومێدبه‌خشی وه‌به‌رهێنان له عێراق بڕوانن.
*ئاماده‌م به‌رگه‌ی لێكه‌وته‌كانی پڕۆژه چاكسازییهكهم بگرم.
PM:12:11:22/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت