زەیدی هۆشدارییەکی توند دەداتە وەزیرەکان؛ "یان گەندەڵکاران لادەبەن یان خۆتان بەرپرسیار دەبن"
وێستگەنیوز-
لە هەنگاوێکی دیکەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بەرپرسێکی باڵای لەکار لادا و عەلی زەیدیش وەزیرەکانی کابینەکەی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تەمووزی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری دا بە دوورخستنەوە و لەکارخستنی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی و جێگرەکەی.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە تیمی وردبینی چەندین پێشێلکارییان لە کارەکانی ئەو ئەنجومەنەدا دۆزیوەتەوە و دۆسیەکەش ڕەوانەی دەستەی دەسپاکی کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
هاوکات، عەلی زەیدی هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم وەزیرەکان کرد و ڕایسپاردن بەوەی دەبێت دەستبەجێ هەر بریکارێکی وەزیر یان بەڕێوەبەرێکی گشتی کە گومانی گەندەڵی لەسەرە، لە کارەکانیان دووربخرێنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، زەیدی جەختی کردووەتەوە لەمەودوا وەزیرەکان خۆیان بەرپرسیار دەبن ئەگەر بەرپرسێکی گەندەڵ لە پۆستەکەیدا بهێڵنەوە.
ڕێکارە نوێیەکانی حکومەت بەو شێوەیەیە کە مانەوەی هەر بەرپرسێکی گوماناوی لە پۆستەکەیدا، وەزیری پەیوەندیدار دەخاتە ژێر لێپرسینەوەی یاسایی و کارگێڕی.
PM:11:15:21/07/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت