ژمارەیەک تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی به‌قاچاخبردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سوریا ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز –
پۆلیسی ئه‌نبار له دۆسیه‌ی به‌قاچاخبردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سوریا، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی به قاچاخبردنی چه‌كی بۆ ناو سوریا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه پۆلیسی ئه‌نبار ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌نجامدراوه".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیانكردووه به ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان دژی تۆمه‌تباران وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئاماده‌بوونیان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا".
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت شۆفێرێكی تانكه‌ریان به پاره دامه‌زراندووه و ئاماده‌یان كردووه تا ئه‌و كاره ئه‌نجام یدات.
رۆژی 16ی ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لته‌نف، ده‌ستیان به‌سه‌ر بارێكی گه‌وره‌ی چه‌ك و مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا گرت كه له‌ناو تانكه‌رێكی نه‌وتهه‌ڵگردا شاردرابوونه‌وه تا له عێراقه‌وه به‌قاچاغ ببرێته ئه‌و وڵاته و باس له‌وه ده‌كرێت كه مه‌به‌ست له‌و كاره گه‌یاندنی بووه بۆ چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنانی له‌ڕێی سوریاوه.
ئه‌م رووداوه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵای عێراق لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێكهێنرا.
PM:11:40:19/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت