پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە؛ کارنامەی دانیشتنەکە بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەمووزی 2026، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نوێ ئەنجام بدات و بەپێی کارنامەی راگەیەندراویش، دانیشتنەکە لە چەند بڕگەیەکی یاسایی و گفتوگۆی گشتی پێکهاتووە.


بەپێی زانیارییەکان، دانیشتنەکە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێ دەکات و 5 بڕگەی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، کە زۆربەیان تایبەتن بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی چەند یاسایەک.

لە بڕگەی یەکەمی کارنامەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری 22ی یاسای میلاک دەکرێت. هەروەها لە بڕگەکانی دیکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری 3ی یاسای یەکێتیی مافپەروەران و هەمواری 2ی یاسای سەندیکای کیمیاکاران ئەنجام دەدرێت.

هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری 1ی یاسای دیوانی وەقفی سوننە دەکات. لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا، بڕگەیەک بۆ گفتوگۆی گشتی لە نێوان ئەندامانی پەرلەماندا تەرخانکراوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی جیاواز.


AM:08:43:19/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو