زه‌یدی پێنجشه‌ممه ده‌چێته ئێران و 28ی ته‌مموز سه‌ردانی توركیا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌یی به‌غدای بۆ گێڕانی رۆڵی نێوه‌ندگیر له نێوان تاران و واشنتۆن دووپاتكرده‌وه، راشیگه‌یاند كه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا، له 23ی ته‌مموزدا سه‌ردانی ئێران ده‌كات و 28ی ته‌مموزیش ده‌چێته توركیا.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئێران، عێراق دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به پێویستی كۆتاییهێنان به جه‌نگ ده‌خاته ڕوو.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ر باسێك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان به‌تایبه‌ت لایه‌نه ئابوورییه‌كان، سه‌ره‌تا پێویستی به كۆتاییهێنان به گرژی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها "كه جه‌نگ كۆتایی هات، ده‌كرێت وتووێژ ده‌رباره‌ی هه‌موو شته‌كان بكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: "به‌غدا ئاماده‌یه رۆڵی نێوه‌ندگیر له نێوان تاران و واشنتۆن بگێڕێت، به‌تایبه‌تی له پرسه ئابوورییه‌كان".
وتیشی: "ئه‌وله‌ویه‌ت له‌م قۆناغه‌دا راگرتنی شه‌ڕ و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتووگۆیه".
فوئاد حسێن روونیشیكرده‌وه كه "گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانێكیش بۆ توركیا له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه سه‌ردانی سعودیه بكات".
باسی له‌وه‌شكرد كه عێراق پێشتر رۆڵی هه‌بووه له لێكنزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی تاران و واشنتۆن له سه‌رده‌می ئیداره‌كانی پێشوودا و به‌غدا په‌یامی ئه‌مریكا بۆ ئێران نابات، به‌ڵكو ده‌توانێت ئه‌و بۆچوونانه بگه‌یه‌نێت كه له واشنتۆن بیستوویه‌تی، هاوكات هه‌ڵوێستی عێراقی خۆی بخاته‌ڕوو.
فوئاد حسێن راشیگه‌یاند كه جه‌نگه‌كه زیانی راسته‌وخۆی به عێراق گه‌یاندووه. وڵات له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێی گه‌رووی هورمزه‌وه ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه كه تاكه رێڕه‌وی ده‌ریارییه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق.
PM:02:31:18/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت